سودانی: بەم نزیكانە هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە كۆدەبنەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە كۆدەبنەوە و دەشڵێت، دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد راپۆرتی خۆیان لەسەر وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادەكردووە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەم نزیكانە هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە جارێكی دیكە كۆدەبنەوە و راشیگەیاند لە مانگی 12ی ئەمساڵەوە پاكتاوی دارایی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم راپۆرتی خۆیان لەبارەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا ئامادەكردووە.

لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، توركیا و عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەربڕیوە و تاكە كێشەی بەردەم هەناردەی نەوت تێچووی كۆمپانیاكانە و دوای رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان لە ماوەی 30 رۆژدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوتی سپی لە ناوچەیەكی دیكە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share