بەهۆی دەرنەچوونی کوڕەکەیانەوە خێزانێک هێرشدەکەنە سەر بەڕێوەبەری خوێندنگەیەک

لە یەکێک لە خوێندنگە ئەهلییەکانی شاری بە‌غداد، بەهۆی دەرنەچوونی کوڕەکەیانەوە خێزانێک هێرشدەکەنە سەر ئیدارەی خوێندنگەکە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ پێنجشەممە، دوای ئەوەی خوێندکارەکەیان ئەنجامی تاقیکردنەوەکان وەردەگرێتەوە و دەرناچێت بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی هەڵدەکەوتنە سەر خوێندنگەکەی و هێرشدەکەنە سەر بەڕێوەبەر و مامۆستایەکی خوێندنگەکە.

گرتە ڤیدیۆکە کە لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، دەریدەخات رووداوەکە لە خوێندنگەیەکی ئەهلی ناوچەی رەسافە روویداوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە ئیبراهیم جبوری وەزیری پەروەردەی عێراق رایگەیاند، “کەسوکاری ئەو خوێندکارە رووبەڕووی یاسا دەکەینەوە و بەهیچ جۆرێک لێیان خۆش نابین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە رێککەوتنێک ئەنجامدرا

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێک لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە ئەنجامدرا. نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق…
Total
0
Share