سبەی نەوتی سپی لە ناوچەیەكی دیكە دابەشدەكرێت

دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی و دەوروبەری بەردەوامە و سبەی لە ناوچەیەكی دیكە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 25ی تشرینی یەكەم نەوت لە عەربەت دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆش نەوتی سپی لە (ماوەت، چوارتا، بازیان، بەرزنجە و حاجی ئاوا) دابەشكرا.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە 9 تا 23ی تشرینی یەکەم، بڕی 12 ملیۆن و 852 هەزار لیتر نەوت بەسەر 64 هەزار و 260 خێزاندا دابەشکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share