لە هەولێر كرێكارێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا

بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا كرێكارێك لەكاتی كاركردندا لە هەولێر گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ لەكاتی كاركردنیدا لەناو زانكۆی جیهان لە هەولێر كرێكارێك بەر تەزووی كارەبا كەوت و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

كرێكارەكە خەڵكی شاری (نەغەدە)یە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.

عوسمان حەمەسەعید، بەرپرسی لقی سلێمانیی سەندیكای كرێكاران لەسەر رووداوەكە دەڵێت، جێگای رەخنەیە كە حكومەتی هەرێم و بەتایبەت وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هیچ هەوڵێكی بەرچاوی نییە بۆ باشكردنی ژینگەی كار و شوێنی كاری كرێكاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوە و چاكسازی لە هێزە ئەمنییەكان پێكهێندرا و زیاد جەبار سەرپەرشتی دەكات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە. لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتییدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا…
Total
0
Share