عێراق 100 هەزار دیناری بۆ مووچەی خانەنشینان زیادكرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار بۆ مووچەی هەر خانەنشینێك زیادبكرێت كە مووچەیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە و بڕیاری زیادكردنی دەرماڵە بۆ ژمارەیەك فەرمانبەریش درا.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق تێیدا هاتووە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕی 100 هەزار دینار بۆ مووچەی هەر خانەنشینێك زیاددەكرێت، مووچەیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رەزامەندی لەسەر پێدانی دەرماڵە بە رێژەی 50% بەو فەرمانبەرانەش درا كە پلەكانیان هەشت و نۆ دەیە كە جگە لە دەرماڵەی بڕوانامە و پیشەیی هیچ دەرماڵەیەكی دیكەیان بۆ خەرجناكرێت.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی سەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانی دواخست

بابەتی دواتر

کۆنگرەى چاڤی پێش یارییەکەى شاختار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share