دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی سەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانی دواخست

جارێكی دیكە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵای سەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی یەكلانەكردەوە و دانیشتنەكەی بۆ 5ی تشرینی دووەم دواخست.

سەرباز سەید مەحمود، شارەزای بواری یاسا و هەڵبژاردن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سکاڵای سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لەسەر یاسای ھەڵبژاردن بۆ رۆژی 5ی تشرینی دووەم دواخرا، رەنگە لەو رۆژەدا بڕیاری کۆتایی بدرێت و چیتر دوا نەخرێت.

لە سکاڵاکەدا زیاد جەبار، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی داوای زیادکردنی کورسیی گشتی دەکات، چونکە لە یەکەم خولی ھەڵبژاردن لە 19ی ئایاری 1992 یەک ملیۆن دەنگدەر ھەبووە، بەڵام کورسیی پەرلەمان 100 کورسیی گشتی و پێنج کورسیی کۆتا بووە، بەڵام ئێستا کە ژمارەی دەنگدەر گەیشتووەتە سێ ملیۆن و نیو لە سکاڵاکە دەڵێت، دەبێت کورسیی گشتی زیادبکرێت بەپێی بەراوردی ژمارەی دەنگدەرانی ئێستا لەگەڵ رابردوو.

لە بەشێكی دیكەی سکاڵاکە دەڵێت، ھەڵبژاردن پێویستە لە یەک بازنەییەوە بگۆڕێت بۆ فرەبازنەیی، چونکە کۆمسیۆنی عێراق سەرپەرشتی دەکات دەبێت وەک ھەڵبژاردنەکانی دیكەی عیراق فرەبازنە بێت، چونکە لە عێراق کار بە سیستمی یەک بازنە ناکرێت.

سكاڵاكە باس لە كورسی كۆتاكان دەكات و دەڵێت، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆی 329 کورسی پێنج کورسی کۆتا ھەیە، بەڵام لە ھەرێم لە کۆی 111 کورسی 11 کورسیی کۆتا ھەیە.

بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە 25ی شوباتی داهاتوو دیاریكراوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەیەك رێكاری تایبەت بە جیاكردنەوەی دەنگەكانی پەسەندكرد.

سەرباز سەید مەحمود وتی، “بەپێی رێكارەكە، جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ھەردوو سیستمی ئەلیکترۆنی و دەستی دەبێت، لە ئەگەری ھاوتابوونی دەنگەکان کار بە سیستمی ئەلیکترۆنی دەکرێت، بەڵام ئەگەر جیاوازی ھەبوو لەنێوان جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنی ئەوکات ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی ھەژماردەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەروەھا سیستمی کامێرای چاودێری ناو بنکەی دەنگدان کاری پێدەکرێت، بۆ ئەوەی بە دیکۆمێنت سکاڵاکان یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

لە کاتی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارێک رووبەڕووی پۆلیسی هەڵەبجە دەبێتەوە

بابەتی دواتر

عێراق 100 هەزار دیناری بۆ مووچەی خانەنشینان زیادكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووناكییەكەی ئەمشەوت بینی؟

ئەو رووناكییانەی ئەمشەو لە ئاسماندا بینران مانگە دەستكردەكانی ستارلینكن. ئەمشەو رووناكییەك لە ئاسمانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا بینراون،…
Total
0
Share