راوێژکارێکی سودانی: مامەڵەی دارایی لە کەرتی حکومی بە تەواوەتی دەگۆڕێت بۆ ئەلیکترۆنی

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختلەوە دەکاتەوە تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ تەواوی مامەڵە داراییەکانی کەرتی حکومی دەگۆڕێت بۆ ئەلیکترۆنی.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، “پارەدان بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە زۆرێک لە فەرمانگە حکومییەکان پەسەندکراوە، بەڵام ماوەیەکی دەوێت بۆ ئامادەکردنی تەواوی دامەزراوە حکومییەکان بۆ وەرگرتنی داهات بە شێوەی ئەلیکترۆنی”.

جەختیلەوە کردەوە، “تا ناوەڕاستی ئەمساڵ تەواوی مامەڵە داراییەکانی حکومەت بەتەواوی دەبێت بە ئەلیکترۆنی، ئەوەش دوای ئەوەی دامەزراوە گرنگە حکومییەکانی وەک وەزارەتی کارەبا و بەنزینخانەکان دەستیان کرد بە وەرگرتنی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی”.

دەشڵێت، “هیچ دامەزراوەیەکی حکومی نامێنێت کە پارە بە شێوەی نەختینە لە هاوڵاتییان وەربگرێت و ساڵی 2024 دەبێتە ساڵی بە ئەلیکترۆنیکردنی پارەدان لە عێراقدا”.

بابەتی پێشتر

چل ساڵ لەمەوبەر دکتۆر قاسملۆ چی پێ گوتین؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە هەڵگری تابلۆی هەرێمن و سەرپێچیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share