بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ژمارەیەک هەلی کار بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت و هەرکەس ئارەزوومەندە لە ماوەی پێنج رۆژدا دەبێت فۆڕمەکەی پڕکردبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی پێنج هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست بۆ کاری چاودێری و ئیشپێکردنی وێستگەی کارەبای قادر کەرەمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی ووزەی کارەبای سلێمانی راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات، “مەرجە ئەو کەسانە دانیشتووی ناحیەی قادر کەرەم بن”.

بەپێی ئەو مەرجانەی دانراون، دەبێت ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە لە رەگەزی نێر بێت، تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵدا بێت و هەڵگری یەکێک لە بڕوانامەکانی بەکالۆریۆس، دبلۆم یان ئامادەیی پیشەیی بێت لە بوارەکانی کارەبا، میکانیک یاخود ئای تی.

سەبارەت بە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کارەبای سلێمانی دەڵێت، “هەرکەس ئارەزوومەندە لە ماوەی پێنج رۆژدا فۆڕمەکە، کە بەشێوەی ئۆنلاینە، پڕبکاتەوە و ماوەی وەرگرتنی ئەو فۆڕمەش پێنج ڕۆژ دەبێت لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنیەوە”.

بۆپڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم بەستەرە بکە:

https://forms.gle/DMJZzWxp1EmnajfM9

 

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی ئەو کەسەی دۆزییەوە کە بەدوایدا دەگەڕا

بابەتی دواتر

کۆتا رۆژی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی حەج راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share