لە شاری شنۆ بەهۆی تەقەی سوپای پاسدارانەوە ژمارەیەک کۆڵبەر کوژران و برینداربوون

لە سنووری شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لە گروپێکی کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە سێ کۆڵبەر کوژران و برینداربوون.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، سوپای پاسداران لە سنووری شاری شنۆ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانیلەدەستداوە و دووانی دیکە برینداربوون.

ئەو کۆڵبەرەی گیانیلەدەستداوە ناوی محەمەد ئەمین ئەحمەدییە و خەڵكی گوندی لاجانی سەر بە پارێزگای ورمێیە، دووانەکەی تر کە برینداربوون یەکێکیان ناوی عەبدوڵا ئەحمەدییە و برای كۆڵبەرە كوژراوەكەیە، كۆڵبەرەكەی تر ناوی عوزەیرە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغدادەوە هەرێمی كوردستان لاواز ناكات

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت دوودڵ بین و پێمانووابێت هەرێمی كوردستان بەوە لاواز دەبێت ئەگەر فەرمانبەران لە…
Total
0
Share