کارەبای سلێمانی ئەو کەسەی دۆزییەوە کە بەدوایدا دەگەڕا

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ خاوەنی پارەکە سەردانیکردین و پارەکەی رادەستکرایەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات، “دوای ئەوەی دوێنێ، دووشەممە، کارمەندێکی بەشی کۆپی ھۆبەی فرۆشتنی وزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژئاوا، کیسێک دەدۆزێتەوە کە پارەی تێدایە، ئەمڕۆ خاوەنی پارەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکرونی کارەبای رۆژئاوای کرد و رادەستی کرایەوە”.

دەشڵێت، “هاوڵاتییەکە لای خۆیەوە سوپاسی دڵسۆزی و دەستپاکی کارمەندەکەی کردووە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 23ی مانگ، ھێرۆ محەمەد عەبدوڵا، کارمەندی بەشی کۆپیی ھۆبەی فرۆشتنی وزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژئاوا، لە کۆتاییەکانی کاتی کاردا کیسێک لە ژوورەکەی دەدۆزێتەوە کە بڕی پێنج ملیۆن دیناری تێدابووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
Total
0
Share