بانكی ناوەندی سزای رێكخراوێك دەدات

بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆرستان، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا مامەڵەکردن لەگەڵ رێکخراوی “بلاک ئێکس” قەدەغە بکات.

لە نوسراوێكدا کە واژۆی عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لەسەرە هاتووە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان، تکایە مامەڵەکردن لەگەڵ رێکخراوی (بلاک ئێکس) قەدەغە بکەن.

نوسراوەكە ئاراستەی سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان کراوە، تیاشیدا داوای ئاگادارکردنەوەی بانکی ناوەندی کراوە “ئایا ئەو رێکخراوە هیچ مامەڵەیەکی هەیە یان زانیارییەکی هەیە” لەگەڵ بانکەکان یان دامەزراوە داراییەکان.

بانكی ناوەندی لە رابردوودا چەندین رێوشوێنی بۆ رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی بەشێوەی نایاسایی گرتووەتەبەر.

بابەتی پێشتر

دەنگۆی دوورخستنەوەی كاندیدێكی یەكێتی رەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت 5 ملیۆن دیناری بۆ بگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share