وادەی دابەشكردنی سێیەم بەشەخۆراكی هاوڵاتییان ئاشكراكرا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرایدەكات، ئامادەكاریی دەكەن سێیەم بەشەخۆراكی هاوڵاتییان لە پێش جەژنی ڕەمەزان دابەشبكەن.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، لە ئێستادا وەزارەتەكەیان ئامادەکاریی دەکات تا سێیەم بەشە خۆراکی ڕەمەزان پێش جەژن دابەشبکرێت.

حەنون ڕوونیشیكردووەتەوە، “لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ هاوردەکردنی دانەوێڵە سەرقاڵی هاوردەکردنی بڕێکی زۆر مادەی خۆراکین تا بگاتە گەنجینە و عەمبارەکان و دەست بەدابەشکردنیان بکرێت”.

دەربارەی كوالێتی خۆراكەكانیش جەختی كردووەتەوە، ئەو برنجەی كە دابەشیانكردووە باشترین جۆری برنجی تایلەندی بووە و ماددەكانی دیكەش بەهەمانشێوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تیمی چاودێری وەزارەتەكەیان پشكنینی فیزیایی و کیمیایی بۆ ماددە خۆراکییەکان دەکەن پێش ئەوەی بگاتە بەندرەکانی باشور لە پارێزگای بەسرە.

بابەتی پێشتر

فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئەو گرفتانەی دەخرێنە بەردەم هەڵبژاردن دروستکراون

بابەتی دواتر

سی ساڵ گەنج دەبنەوە.. زاناکان ڕێگایەک بۆ نوێکردنەوەی خانەکانی پێست دەدۆزنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share