نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83.16 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بۆرسەی جیهانیدا نەوتی خاوی برێنت 1.08 ی نرخەکەی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیلی گەیشتە 83.16 دۆلار.

هاوکات نەوتی خاوی تەکساس 1.2 ی نرخەکەی لەدەستدا و بە 77.12 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی ئەمڕۆی نەوت لەکاتێکدایە، لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەدەگی ئەمریکا بەهای دۆلاری ئەمریکی رووی لە بەرزبوونەوە کرد و لەهەمان کاتیشتدا و فشار لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیا دروستبووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەم مانگە مووچە خەرجدەکرێت بەڵام بۆ مانگی داهاتوو ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی پێویستە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هێشتا وادەی خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگە دیارینەکراوە و لە مانگی داهاتووەوە ناردنی مووچە…
Total
0
Share