دەنگۆی دوورخستنەوەی كاندیدێكی یەكێتی رەتدەكرێتەوە

كاندیدێكی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەنگۆی دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردنەكە رەتدەكاتەوە.

عەمید نەشئەت شاهوێز، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەمو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی كرابوون بۆ دوورخستنەوەی لە كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق هەڵوەشێنرانەوە.

وتیشی، “لە كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان بەردەوام دەبم”.

پێشتر دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەو كاندیدە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە.

بابەتی پێشتر

زیانەکانی زۆر خواردنەوەی قاوە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی سزای رێكخراوێك دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share