کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران و بەفر دەبارێت

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە سبەینێ باران بارین لە کاتەکانی بەیانیی زوودا دەستپێدەکات و لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “سبەى پێنج شەممە لەگەڵ درێژبوونەوەى کاریگەرىی یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و دەریاى سوور ئاسمانى ناوچەکانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەورى تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین لە کاتەکانى بەیانى زوودا”.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە کە باران بارین بە ڕێژەى جیا جیا دەبارێت لە زۆربەى ناوچەکان ,ناوچە شاخاویەکان ڕێژەى بارانى لە سەرووى 15 ملم دەبێت، ناوچە شاخاویەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بارانى زیاتر دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، ” لەگەڵ باران باریندا بەفر لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و سنووریەکان دەبێت، هەروەها لە شەوى پێنج شەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلی باران بارینە بەرەو لاوازى دەچێت ڕۆژى هەینى ئاسمان هەر بە نیمچەهەورى دەمێنێتەوە”.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارینەوە لە هەرێمی کوردستان لە زۆرینەی ناوچەکان گۆڕانکاری “پەڵە” بینراوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

مەشقە ئامادەکارییەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نامەیەک داوای پشکی چوار مانگی هەرێم لە حکومەتی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share