وێنە.. کوردێک لە ئەکادیمیایەکی سەربازیی بەریتانیا بە ئاڵای کوردستانەوە دەرکەوت

گەنجێکی کورد بەکالۆریۆسی سەربازی لە ئەکادیمیای شاهانەی ساندهێرستی بەریتانیا وەرگرت و وەک خۆی دەڵێت، هەوڵی زۆریداوە تا ئەکادیمیاکە ڕازی بکات بە ئاڵای کوردستانەوە دەربکەوێت.

ئەو گەنجە کوردە ناوی ئەمیر مەهدی مزورییە و ماوەی 14 مانگە لەو ئەکادیمیایە بەردەوامە لە خوێندن، دوای ئەوەی پێشتر 3 مانگ لە هەمان وڵات وانەی تواناسازی خوێندووە.

ئەمیر مەهدی لەبارەی تەواوکردنی خوێندن و مەشقەکانی دەلێت، ” له‌گه‌ڵ فه‌رماندەکانی ئەکادیمیاکە باسمان له‌ هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كردووە، له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ داوام له‌ خۆی و باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ به‌غداد كرد، ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باجی ئه‌كادیمیای ساندهێرست دابنرێت، دوای تێپه‌ڕبوونی 3  مانگ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌م به‌ ئه‌رێنی گه‌ڕایه‌وه‌ و توانیم باجه‌كه‌م به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ ببه‌ستم و پاشانیش له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابیانی ئه‌كادیمیاكه‌وه‌ پیرۆزباییم لێكرا”.

ئەو گەنجە کوردە لە درێژەی قسەکانیدا کە بۆ بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە کردوویەتی دەڵێت، ” كاتێك ئاڵای كوردستانیان پێ به‌خشیم، پێیان راگه‌یاندم، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر كوردێك به‌شداری له‌و ئه‌كادیمیایه‌دا بكات، ئاڵای كوردستان ده‌به‌ستێت”.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر هاتە دەنگ

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share