سزای زیندانیكردن بۆ رەغد سەدام حسێن دەرچوو

رەغد سەدام حسێن

دادگای تاوانه‌كان له‌ به‌غداد سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ (رەغد سەدام حسێن) ده‌ركرد.

بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ حزبی بەعسی هەڵوەشاوە دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغداد بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر رەغد-دا سەپاند.

لە بڕیارەكەدا كچە گەورەی سەدام تۆمەتباركراوە بەوەی لە ساڵی 2021دا لە میدیاكانەوە قسەی كردووە و بانگه‌شه‌ی بۆ حزبی به‌عس كردووە.

دادگاكە فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ دەركردووە.

رەغد و منداڵ و بەشێك لە كەسوكارەكەی لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 لە ئوردن دەژین.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێك لە قامیشلۆ تەقییەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە كارگەیەكی گۆگرد كەوتەوە

ئاگر لە كۆگایەكی كارگەی گۆگردی میشراق كەوتەوە و تا ئێستا كۆنترۆڵنەكراوە. كارگەی گۆگردی میشراق دەكەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا…
Total
0
Share