پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، كە ئەمشەو دوو كەس بە چەقۆ لە شاری كەركوك كوژراون و تائێستا بكوژەكان دەستگیرنەكراون.
.بۆ ئەوەش كرد، (ك.م) لەدایكبووی 1981بووە كە نیشتەجێی گەڕەكی تەپەیە و بە شوێنەواری چەند چەقۆیەك بە جەستەیەوە بووە (و.ع) خەڵكی گەڕەكی شۆرجەبووە و لەدایكبووی 1968بووە و شوێنەواری چەند چەقۆیەك بەجەستەیەوە بووە.
راشیگەیاند، “تائێستا بكوژەكان دەستگیرنەكراون و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.