لە ساڵی ڕابردوودا لە کەلار زیاتر لە 29 تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەناوبراون

قائیمقامییەتی قەزای کەلار ڕایگەیاند، لیژنەکانیان لە ماوەی ساڵی 2021دا زیاتر لە 29 تۆن دەرمانی کۆگاکان و دەرمانخانەکانیان لەناوبردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای کەلار ئاماژەی بەوە کردووە، لیژنەکانی تاقیگە و دەرمانخانەکان لە ساڵی ڕابردوودا هەزار و 975 تاقیگە و دەرمانخانەیان پشکنیوە و سەردانیان کردوون، لەو ژمارەیە 63 شوێن بە سزای دارایی سزادراون.

هەروەها شەش شوێن داخراون و هەزار پارچە دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە.

ئاماژە بەوە کراوە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 29 تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەلایەن خاوەن کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان ڕادەستکراون و دواتر لەناوبراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى له‌ خوێندنگەكان ڕاگه‌یه‌ندرا

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌رییان ڕایگه‌یاند. له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی ئاشكرایكرد، بەهۆی…
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە بۆ نزار ئامێدی: بەهیوام دەستبەکاربوونتان ببێتە هەوێنی یەکڕیزی گەلی کورد

وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، متمانەبەخشین بە ئێوە لەم قۆناغەدا، بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە،…
Total
0
Share