دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەدرێتە ئیدارە سەربەخۆکان

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەدرێتە ئیدارە سەربەخۆکان و ئێستا ئیدارەی ڕاپەڕین ئەو دەسەڵاتەی وەرگرتووە.

بەمەبەستی چۆنییەتیی پێدان و بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەری گشتی بە هەرسێ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ، ئەردەڵان شوکری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای هەرسێ ئیدارەکە کۆبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەرسێ ئیدارەکە، کە ڕاستەوخۆ نەکراونەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی، ڕاستەوخۆ بە وەزارەتی کارەباوە دەبەسترێنەوە، هاوشێوەی پارێزگاکان و ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان، بە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتییەوە،  کاروبارەکانیان ڕاییدەکەن.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەرسێ ئیدارەکە لە کۆبوونەوەکەدا چۆنییەتیی بەکارهێنانی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرە گشتییەکانیان لە بواری ئیداری و تەکنیکیدا بۆ ڕوونکرایەوە، وەك ڕاگەیەندراوی وەزارەتی كارەبا دەڵێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە بەرپرسانی بەشە جیاوازەکانی وەزارەت، لە کۆبوونەوەکەدا بە شێوەیەکی پراکتیکی شێوازی مامەڵەکردنی کارەبای هەرسێ ئیدارە سەربەخۆكەیان وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خستەڕوو، کە پێویستە بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای ئەم سێ ئیدارەیە، بە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتی کارەكانیان بەڕێوەببەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نوخشە ناسیح وەک یەکەم پارێزگاری ژن نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەشکردووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە. سەرۆک بافڵ پێزانینی…
Total
0
Share