خانەقین.. دوو بومەلەرزە روویدا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە قەزای خانەقینی هەژاندووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە كە داتا و زانیارییەكانی لە دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقەوە وەرگرتووە و تێیدا ئاماژەی بە روودانی دوو بومەلەرزە لە سنووری قەزای خانەقین كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە بومەلەرزەی یەكەم بە گوڕی 4.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە كاتژمێر 3:53 خولەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە روویداوە و بومەلەرزەی دووەم بە گوڕی 3.1 پلە بە پێوەری رێخەر لە كاتژمێر 7:51ی خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە كە هاوڵاتییانی قەزاكە هەستیان پێكردووە.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەكان قەدەغە كرا

بابەتی دواتر

لە كەركوك دوو كەس كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: چەند کەسێکی نابەرپرس پێگەکەیان بەکارهێناوە بۆ مامەڵەکردن بە پارچە زەوییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی نووسراوی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، كە باسی لە مامەڵەكردن بە زەوییەوە لەلایەن دەزگاكەوە…
Total
0
Share