كەركوك.. فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەكان قەدەغە كرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كەركوك رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو دەبە بەنزینانەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێن، لەلایەن مەفرەزەكانیانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كەركوك، پۆلیسی ھاتوچۆی شارەكە لەگەڵ تیمێكی كۆمپانیای نەوتی باكوور، رۆژانە لە نێو شەقامەكاندا گەڕان و پشكنین ئەنجامدەدەن و ھەر دەبەیەكی بەنزین یان سووتەمەنی لەسەر شەقامەكان دانرابێت بۆ فرۆشتن، دەستیانبەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكەشی سزادەدرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كەركوكدا هاتووە، گرتنەبەری ئەم هەنگاوەش بۆ دوورخستنەوەی زیاتری مەترسییەكانە، بۆئەوەی لەكاتی هەر رووداوێكی نەخوازراودا ئەو سووتەمەنییانەی كە لەسەر شەقامەكانن، نەبنە ھۆی مەترسی زیاتر بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی…
Total
0
Share