دەزگای ئاسایشی هەرێم داواكراوێك دەستگیردەكات

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایش رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، دوای ئەوەی لە 17ی ئەم مانگە هەڵمەتێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی 50 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، لە بەردەوامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو باندە بازرگانە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە شەوی 30ی تشرینی دووەم تۆمەتباری سێیەمی ئەو باندە بازرگانەی کە خۆی حەشاردابوو توانرا دەستگیربکرێت.

دەشڵێت، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (25) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر داوای هاوڵاتییان شەش تۆمەتباری ژن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر داوای هاوڵاتییان شەش ژن دەستگیرکران کە هاوڵاتییانیان بێزارکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر…
Total
0
Share