لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دوو منداڵ كەوتنەناو پڕۆژەیەكی ئاودێرییەوە و خنكان.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دوو منداڵ كەوتنەناو پڕۆژەیەكی ئاودێرییەوە و خنكان.
راشیگەیاند، ئەو دوو منداڵە بران بەناوەكانی دانیال مەروان تەمەن پێنج ساڵ و زانیار مەروان تەمەن چوار ساڵ و لە كاتی یارییكردن كەوتوونەتە ناو پڕۆژەیەكی ئاودێرییەوە و خنكاون.
وتیشی، ” تەرمی یەكێك لە منداڵەكان دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەكەی دیكەدا بەردەوامە”.