لە شاری هەولێر ئاگر لە بینایەک کەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

کاروان عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کاتژمیر 4:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە چوارڕیانی کورد و عەرەب لە گەڕەکی تەیراوا لە ناو باڵەخانەیەکی دوو نهۆمیدا ئاگرێک کەوتەوە، دوای گەیشتنی تیمەکانمان توانیمان کۆنتڕۆڵی بکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا دوو کەس بەهۆی هەناسەتەنگبوون و هەڵمژینی دوکەڵەوە دۆخی تەندروستیان تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانە کران، زیانی ماددیش بەر شوێنی رووداوەکە کەوتووە.

ئاشکراشیکرد، لەناو بیناکەدا ژمارەیەک کرێکاری سووری ژیاون، لەو کاتەدا سەرقاڵی خواردن دروستکردن بوون، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە هەر بەو هۆکارەوە کەوتووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

لە بەعقوبە دایک و کچێک کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share