لە بەعقوبە دایک و کچێک کوژران

ئەمڕۆ هەینی لە قەزای بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە دایک و کچێک کوژران.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ناو باخێکدا لە قەزای بەعقوبە دایکێک و کچەکەی کوژراون، تۆمەتباری سەرەکیش باوکی ژنەکە بووە.

ئاشکراشیانکرد، لەدوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە رووداوەکە گەمارۆی شوێنی رووداوەکەیان داوە بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە.

تا ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجینەی ئەمریکا: بەغداد و واشنتۆن جەخت لە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دەکەنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئەمریکا و عێراق هەردوولا جەختیان لە پەبەندبوونیان بە رێوشوێنەکانی رێگریکردن…
Total
0
Share