پێش یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەنچیلۆتی و مۆدریچ کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا.
ئەنچیلۆتی بە مۆدریچی وتوە تۆ یاریزانێکی گرنگی ئێمەیت، پێویستمان پێتە و لە قۆناغی دووەمی یارییەکانی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ بەکارت دەهێنین
دەستەى هونەری یانەى ریاڵ مەدرید رازییە لەسەر ئەو ئاستەى مۆدریچ پێشکەشی دەکات
ئەنچیلۆتی مۆدریچی پەشیمان کردۆتەوە لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید
مۆدریچیش ڕۆیشتنەکەى خستۆتە کۆتایی وەرز و لە گواستنەوەى زستانەدا ناڕوات.