ئایا کلۆپ سووکایەتی بە ڕیاڵ مەدرید کرد؟

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دوای دۆڕاندنی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە فیناڵی چامپیۆنزلیگی 2022، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کاتێک گۆڵپارێز دەبێتە باشترین یاریزانی یارییەکە، ئەوا شتێکی هەڵە هەیە، هەڵە بۆ تیمی بەرامبەر.”

هەندێک لەسەرچاوەکان ئەم وەڵامەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەیان بە سووکایەتیکردن بە یانەی شاهانە لە قەڵەمدا، بەوپێیەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی شاهانە باشترین ئاستی نیشاندا و بە پیاوی یارییەکەش دەستنیشان کرا.

بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، کلۆپ دەیەوێت ئاماژە بەوە بکات، کە یاریزانانی پێکهاتەکەی هەوڵێکی زۆریانداوە گۆڵ تۆمار بکەن و بەهۆی بەهێزی گۆڵپارێزی یانەی ڕکابەرەوە سەرکەوتوو نەبوون، کە تیبۆ کۆرتوایە، سەرەڕای ئەوەش لەڕووی هێرشبەرییەوە بەهێزتربوون و باشتر لە تیمی ڕکابەر (ڕیاڵ مەدرید) دەرکەوتوون.

لە دوای ئەم لێدوانەش دەڵیت، “ئێمە زۆرترین شووتمان ئاڕاستەی گۆڵی ڕیاڵ مەدرید کرد، بەڵام ڕیکۆردە گرنگ و یەکلاکەرەوەکان لەبەرژەوەندی ئەوان بوو، پیرۆزباییان لێدەکەم کە توانییان گۆڵ تۆمار بکەن و ئێمە نەمانتوانی، ئەوە ئاسانترین لێکدانەوەیە لە بواری تۆپی پێدا.”

یەکێکی دیکە لە لێکدانەوە هەڵەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کرا، ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ئالیسۆن بیکەری گۆڵپارێزی لیڤەرپوڵ لە فیناڵی 2019 بە پیاوی یارییەکە دەستنیشانکراوە، ڕاستی ئەم بابەتەش ئاشکرایە کە ئالیسۆن باشترینی ئەو یارییە نەبووە و ڤێرجیل ڤان دایک خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.

خەڵاتی باشترین یاریزانەکان لە فیناڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە 2001وە بۆ 2022 بەم جۆرەیە:

2022: تیبۆ کۆرتوا (ڕیاڵ مەدرید)

2021: نگۆلۆ کانتی (چێڵسی)

2020: کینگسلی کۆمان (بایرن میونشن)

2019: ڤێرجیل ڤان دایک (لیڤەرپوڵ)

2018: گاریس بەیل (ڕیاڵ مەدرید)

2017: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (ڕیاڵ مەدرید)

2016: سێرجیۆ ڕامۆس (ڕیاڵ مەدرید)

2015: ئەندرێس ئینێستا (بەرشلۆنە)

2014: ئەنخێل دی ماریا (ڕیاڵ مەدرید)

2013: ئارێن ڕۆبن (بایرن میونشن)

2012: دیدیێ درۆگبا (چێڵسی)

2011: لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە)

2010: دیێگۆ میلیتۆ (ئینتەر میلان)

2009: چاڤی هێرناندێز (بەرشلۆنە)

2008: ئیدوین ڤان دێر سار (مانچستەر یونایتد)

2007: فیلیپۆ ئینزاگی (ئەی سی میلان)

2006: ساموێل ئیتۆ (بەرشلۆنە)

2005: ستیڤن جێرارد (لیڤەرپوڵ)

2004: دیکۆ (پۆرتۆ)

2003: پاولۆ ماڵدینی (ئەی سی میلان)

2002: زێدان (ڕیاڵ مەدرید)

2001: ئۆلیڤەر کان (بایرن میونشن)

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: بەزووترین كات پشتێنەی ئەمنی لەسەر سنوورەكان بە ڕووی سوریادا تەواو دەكەین

بابەتی دواتر

مان یونایتد بۆ دی یۆنگ: دەتکەین بە گرانبەهاترین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید کامافینگا کەلەپچە دەکات

ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کارەکانی کامافینگاوە کردووە بۆ ئەوەى گفتوگۆکانیان بۆ مانەوەى یاریزانە فەرەنسییەکە دەستپێبکەن. تیمی…
Total
0
Share