ساڵحەمیدزیچ پلانێکی بەپەلەی بایرن میونشنی ئاشکراکرد

حەسەن ساڵحەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرن میونشن ئامانجەکانی یانەکەی بۆ گواستنەوەکانی زستانەی 2023 ئاشکراکرد.

ساڵحەمیدزیچ دووپاتیکردووەتەوە، جموجۆڵەکانی بایرن میونشن تەنها لە دابینکردنی گۆلپارێزێکدا ناوەستێتەوە و لە چەند پێگەیەکی دیکەشدا یاریزان دەکڕن.

بەڕێوەبەرەکە بە ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “بایرن میونشن تەنها بە گواستنەوەی گۆڵپارێزێک ناوەستێت، لە مێرکاتۆی زستانەدا هەوڵدەدەین چەند پێگەیەکی دیکە بە یاریزانی گونجاو پڕبکەینەوە، وەک ئاشکرایە ئێمە حەزمان بە گواستنەوەکانی زستانە نییە، بەڵام بە دووری نازانم چەند یاریزانێک بکڕین لە کاتێکدا یاریزانانی وەک لوکاس هێرناندێز و سادیۆ مانێ دووچاری پێکانی درێژخایەن بوون.”

بایرن میونشن لە قۆناغی دووەمی وەرزی 2022/2023 بەهۆی پێکانەوە هەریەک لە مانوێل نۆیەر، سادیۆ مانێ، لوکاس هێرناندێز لەدەستدەدات، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکە دەبێت ، سەرچاوەکان پێیانوایە یاسین بونۆی گۆڵپارێزی مەغریب یەکێک دەبێت لە داواکراوەکانی یانە باڤارییەکە.

بابەتی پێشتر

"دەستوور لە نێوان نووسینەوە و فەرامۆشکردندا"

بابەتی دواتر

مێسی بە دوو بڕیار خەونەکانی بەرشلۆنەی لەناوبرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share