وەزارەتی پەروەردە فەرمانی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانی دەرکرد

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

دوای ئەوەی ئالان حەمەسەعید رایگەیاند، پێویستە هەفتەی داهاتوو دەوامی خوێندنگەکان دەستپێبکاتەوە، فەرمانی وزاری بۆ ئەو مەبەستە دەرکرا.

بەپێی فەرمانەکەی وەزارەتی پەروەردە، پێویستە رۆژی یەکشەممە 22 ی تشرینی یەکەم، لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی و راپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان دەوامی مامۆستایان و بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکان دەستپێبکاتەوە و دەرگای خوێندنگەکان بەرووی خوێندکاراندا بکرێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی فەرمانەکەدا هاتووە، سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەکان و یەکەی سەرپەرشتیاری راسپێردراون دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەیانەوێت بە جنێودان و ناوزڕاندنی لایەنی بەرامبەر پرسی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بیری جەماوەری كوردستان ببنەوە

بەشی مۆنیتەرینگی سەتەلایتی گەلی كوردستان وەڵامێكی كورت و پوختی ئەو كەس و لایەنانە دەداتەوە و كە تۆمەت دەبەخشنەوە…
Total
0
Share