بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە بە تایبەت سنووری پارێزگای دهۆک.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت، لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم هەندێک کات بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت، ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە”.
ئاشکراشیکرد، “سبەینێ هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.