فینلاند.. کوردێک لە پۆستێکدایە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کورد وەرینەگرتووە

موهیس عەزیزی، کوردێکی دانیشتووی وڵاتی فینلاندە و چەندین ساڵە دەست و پەنجەی لەگەڵ کاری ئەنجومەن و بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنەکاندا نەرمکردووە، لەگەڵ ئەوەش جێگری یەکەمی بەرپرسی یەکەمی شاری تورکو-ە لە وڵاتی فینلاند.

موهیس عەزیزی، سەبارەت بە خۆکاندیدکردنەوەی بۆ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی شارەکەی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “من دوو خولە لە ئەنجومەنی شارەوانیی شاری تورکو کاردەکەم، ئێستاش خۆم کاندیدکردووە، ئەگەرچی زیاتر سەرنجم لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتە وەک ئەندام پەرلەمان”.

موهیس عەزیزی، ئێستا لە بانگەشەی هەڵبژارندایە و دەڵێت، “ئەگەرچی پێشتر دوو خول لەناو ئەنجومەندا کارمکردووە، بەڵام بە پشتیوانی ئەو مێژووەی لەبواری بەڕێوەبردندا هەمە، دەمەوێت خۆم بۆ ئەندامی پەرلەمان کاندید بکەم”.

موهیس عەزیزی لەبارەی کەشوهەوای هەڵبژاردنەوە دەڵێت، “لە کاتی هەڵبژاردندا بەشێک لە کاندیدەکان خۆیان لە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ دەشارنەوە و هەندێکجار مافی مرۆڤ لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا ون دەبێت، چونکە بەشێک لە لایەن و پارتەکان هەموو ڕێگایەک بۆ کۆکردنەوەی دەنگی زیاتر بەکاردەهێنن”.

عەزیزی، پێشتریش لە کاتی دروستبوونی فیدراسیۆنی بیانییەکان، سەرۆکی فیدراسیۆنی بیانییەکان بووە و بودجەی کۆی فیدراسیۆنەکەشی لابووە، کە ئەوەش حاڵەتێکی دەگمەنە بۆ مێژووی وڵاتی فینلاند، کە کەسێکی کورد ئەو پۆستانە وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرخێڵ كەمال بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

سەرخێڵ كەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەبۆنەی یادی 50هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەزاری سەرۆک مام…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەوانەی هێرشیان كردووەتە سەر پاسەوانەكانی زیاد جەبار دەستگیركراون

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونكردنەوەیەكی سەبارەت بەو گرژی و ئاڵۆزییەی ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share