ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و دوو کەس برینداربوون

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.

بەپێی  زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر رۆیشتووە و بەهۆیەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە و دواتریش ئاگریگرتووە.

لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس کە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: دەبێت سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم وەكو عێراق مووچەكەیان تەوتین بكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم وەكو…
Total
0
Share