شاندێكی سەربازیی هۆڵەندیی سەردانی دژەتیرۆر دەكات

لە بارەگای سەرەكیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازیی كونسوڵی هۆڵەندا كرد.

شاندەكە پێكهاتبوون لە كۆلۆنێڵ كیس مارسێلس ڕاوێژكاری سەربازی بۆ كاروباری چاكسازیی پێشمەرگە لە كونسوڵگەری گشتیی هۆڵەندا.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوایین هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگییەكانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە كرا.

هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزەكانی دژەتیرۆر و فەرماندە و سەربازەكانی ئەو هێزە دووپاتكردەوە لە پای هەوڵ و ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی مەترسییەكانی تیرۆر لەناوچەكەدا،

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، سوپاس و پێزانینی دەربڕی بەرامبەر پشتیوانی بەردەوامی هۆڵەندا لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە گشتی و دژەتیرۆر بە تایبەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە لالەزارەوە پیلان هەبووە بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە لالەزارەوە پیلان هەبووە بۆ بەئامانجگرتن و تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی…
Total
0
Share