نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبووەوە

بەهای نەوت تا ڕادەیەك گەشایەوە، هۆكارەكەشی بۆ پەسەندكردنی یاسای پاڵپشتیی دارایی ئەمریكا بۆ ئابوریی وڵاتەكەی دێت لەگەڵ ڕێككەوتنی بازرگانیی نێوان ئەوروپا و بەریتانیا.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، بەهای نەوتی خاوی برێنت 51 دۆلار و 24 سەنتە، بەوەش ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم، بەهاكەی بە ڕێژەی 0.87% بەرزبووەتەوە.

بەهای نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكا) یەك بەرمیلی 48 دۆلارە، كە 0.80% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاو لە جیهان، ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەكردووە، پەسەندكردنی یاسای پاڵپشتیی دارایی بۆ ئابوریی ئەمریكا كە بەهۆی كۆرۆناوە زیانی بەركەوتبوو هۆكارێكی بەرزبوونەوەی بەهای نەوتە.

هەروەها هۆكارێكی دیكەش گەڕێندراوەتەوە بۆ، پەسەندكردنی ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی…
Total
0
Share