نەوتی خاوی برێنت چەند سەنتێك لە سەرووی 60 دۆلارەوەیە

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا دابەزینێكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، نرخی خاوی برێنت چەند سەنتێك لە سەرووی 60 دۆلارەوەیە.

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار، لەكاتی ئامادەكانی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 60 دۆلار و 86 سەنت.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) بەرمیلێكی بەرامبەرە بە 57 دۆلار و 83 سەنت.

سەبارەت بە دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا، لە لێدوانێكی پێشوویدا كامەران قادر، مامۆستای زانكۆ و ئابوریناس بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پاش ئەوەی نەوتی لە كۆگاكراوی ئەمریكا زیادیكردووە، كەرەنتینی سەرتاسەری لە ئەڵمانیا ڕاگەیەندراوە كە خاوەنی گەورەترین ئابوریی ئەوروپایە، جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی”.

هۆشداریشیدا لەوەی، “ئەگەر كەرەنتینی سەرتاسەری لە ئەمریكا و ئەوروپادا ڕابگەیەندرێت، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی نەوت دێتەوە خوار 40 دۆلار”.

بابەتی پێشتر

هەرێم.. سبەی دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت

بابەتی دواتر

پەروەردەی عێراق لەبارەی هەژماركردنی نمرەی نیوەی ساڵ بۆ كۆتایی ساڵ چی دەڵێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
Total
1
Share