نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریری تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکا و گروپێکی چەکداریی عێراقیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.
گروپی چەکداریی مقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” كاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، له سنووری پارێزگای هەولێر لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشمانکردووەتە سەر فڕۆكەخانە و بنكەی سەربازیی هەریر کە تایبەتە بە بنکەی سەربازی ئەمریکییەکان”.
ئەم هێرشەی گروپە چەکدارییەکە وەک کاردانەوەیەک دژی هێرشەکەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەکەی فەلەستین ناوبراوە.