شەش فڕۆکەخانەی فەرەنسا بەهۆی هەڕەشەیەکەوە چۆڵکران

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، “هەڕەشەی هێرشکردنە سەر چەند فڕۆکەخانەیەکمان پێگەشتووە”.

پۆلیسی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ، دوای ئەوەی لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شەش فڕۆکەخانەمان پێگەیشت، هەموو ئەو فڕۆکەخانانەمان چۆڵکرد”.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، “هەریەکە لە فڕۆکە خانەکانی لیل، لیۆن، نانت، نیس، تۆلۆز و بیوڤا بەهۆی ئەو هەڕەشەیەوە چۆڵکراون و لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەستی پێکردووە”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی فەرەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە، “بەهۆی گومانی زۆرەوە لە رووداوەکە پێویست بوو بازنەیەکی ئەمنی دروستبکەین و فڕۆکەخانەکان چۆڵبکەین بەڵام ئێستا هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین هەڕەشەی هێرشکردن قوتابخانەکان و مۆزەخانەی لۆڤەر و شاتۆ دی ڤێرسایشی گرتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە راگرت

بابەتی دواتر

هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share