بڕیارە یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب لە شاری بەغداد کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی فەلەستین ئەنجامبدات.
روحی فەتوح سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین رایگەیاند، پەیوەندیمان بە محەمەد حەلبوسی کرد و داوامانلێکرد کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب لە شاری بەغداد ئەنجامبدرێت، بە ئامانجی کۆتاییهێنانی ئەو دۆخەی لە کەرتی غەززە هەیە، وەڵامی حەلبوسی ئیجابی و خێرابوو و داوای لەسەرجەم پەرلەمانتارانی عەرەب کرد بۆ کۆبوونەوە.
ئاشکراشیکرد، چاوەڕێ دەکەین سەرجەم نوێنەرانی دەوڵەتە عەرەبییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن.