لە میسر دەرگای گۆڕستانەکان دەدزرێن

داواکاری گشتی لە پارێزگای قەلوبیا لە باکووری میسر لێکۆڵینەوە لە کەیسێکی سەیردەکەن و بەدوای کەسی سێیەمی باندێکی دزینی دەرگای ئاسنی گۆڕستانەکان و فرۆشتنیان دەگەڕێن.

بەگوێرەی تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەو ناوچەیە، پۆلیس راپۆرتێکی لە خەڵکی گوندی شوبرا شەهاب پێگەیشتووە کە لەکاتی دزینی چەند دەرگایەکی ئاسنی سەر بە گۆڕستانەکانی گوندەکە دوو کەسیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە کە باندێکی سێ کەسین و کاریان دزینی دەرگا ئاسنییەکانی گۆڕستانەکان بووە بۆ فرۆشتنیان، چونکە نرخی ئاسن گرانە.

لای خۆیانەوە دانیشتووانی گوندەکە دوای ئەوەی زانیویانە دارگاکان دەدزریت سەریان سوڕماوە، شەوێک بۆسەیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بزانن کێ دەرگاکان دەدزێت و توانیویانە دوو کەس دەستگیربکەن لەکاتی بارکردنیانی دەرگاکاندا لەکاتێکدا سێیەمیان هەڵهات پێش ئەوەی بتوانن بیگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دواى ساڵانێك له‌ ناكۆكی.. سه‌رۆكی میسر و میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌

عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌. وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی میسر…
زیاتر ببینە

ترەمپ: لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ سوریا بگەنە لێکتێگەیشتن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکات تا لەبارەی سوریاوە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک بێتەئاراوە. دۆناڵد ترەمپ،…
Total
0
Share