سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆکی میسرەوە پێگەیشت بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر پێگەیشتووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەی بەپەلە کە بڕیارە لە قاهیرە بەڕێوەبچێت.
کۆبوونەوە بەپەلەکەی قاهیرە لەبارەی دۆخی فەلەستینەوەیە و بڕیارە ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە عەرەبی و هەرێمایەتییەکان بەشداری تێدا بکەن.