سوپای عێراق لە سەربازگەی تۆپزاوا کشایەوە

لەدوای ئەوەی سوپای عێراق لە سەربازگەی تۆپزاوا لە باشووری کەرکوک بۆ ماوەی دوو رۆژ هێزەکانی جێگیرکرد، بەفشاری خۆپیشاندانی خەڵکی سنوورەکە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ هێزەکە لە سەربازگەکە کشایەوە.

لەوبارەیەوە ساتع ناسیح، نوێنەری جووتیارانی سنوورەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوای ئەوەی سوپای عێراق نیازی ئەوەی هەبوو کە جارێکی دیکە سەربازگەکە نوێبکاتەوە و بەکاریبهێنێت، بەهۆی فشاری خەڵکی سنوورەکە و لایەنێکی کوردستانی لە کەرکوک ئەو هەوڵەی سوپای عێراق شکستی هێنا و بەیانی ئەمڕۆ هێزەکە کشانەوە”.

سەربازگەی تۆپزاوا لە ساڵی 1987 دروستکراوە و دەکەوێتە باشووری کەرکووکەوە، چەند ساڵێک دوای دروستکردنی کرایە شوێنی کۆکردنەوەی ئەو کەسانەی کە ئەنفالکران.

بابەتی پێشتر

سودانی بەپەلە دەگاتە میسر

بابەتی دواتر

ناگیلسمان بڕیار لە دژی نوێر دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share