مێتا: بەڕێکەوت بەشێک لە پۆستەکانی چەند ڕۆژی رابردووی فەیسبوک سڕاونەتەوە

کۆمپانیای مێتا سەبارەت بە سڕینەوەی چەندین پۆستی فەیسبوک ئاماژە بەوە دەکات، “بەڕێکەوت بەشێک لەو پۆستانەی چەند رۆژی رابردوو بەهۆی هەڵەیەکەوە دیارنەماون”.

خاوەنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام کە کۆمپانیای مێتایە، لە راگەیەندراوێکدا لە بارەی سڕینەوەی پۆستەکانەوە دەڵێت، “بەشێک لەو پۆستانە بە رێکەوت بەهۆی هەڵەیەک لە سیستەمەکانی کۆمپانیاکەدا لەبەر چاوی بەکارهێنەراندا دیارنەماون، لە هەندێک حاڵەتدا کێشەی تەکنیکی هەبووە کە ئەو پۆستانەی لابردووە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەرکەوتوون”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەکارهێنەرانی ئەو دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی پەیامی پشتیوانییان له هاووڵاتیانی سڤیلی فەڵەستین بڵاوکردبووەوە، لەسەر ئەو دوو پلاتفۆڕمە سڕابوونەوە، هاوکات هەندێک کەس باسیان لەوە کردووە کە فەیسبوک ئەو ئەکاونتانەی سزاداوە کە داوای خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان دەکرد لە شارەکانی دەوروبەری ئەمریکا.

مێتا دەشڵێت، “سیاسەتەکانمان بە شێوەیەک داڕێژراون کە دەنگێک بین بۆ هەمووان، لە هەمان کاتدا خەڵک لە بەرنامەکانمان بە سەلامەتی بمێننەوە، ئێمە ئەم سیاسەتانە جێبەجێ دەکەین بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ پۆست دەکات یان بیروباوەڕی کەسییان چۆنە، هەرگیز مەبەستمان ئەوە نییە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو یان دیدگایەکی دیاریکراو سەرکوت بکەین.”

بابەتی پێشتر

لە کۆیە ئۆتۆمبێلێک بۆردومانکرا

بابەتی دواتر

سودانی بەپەلە دەگاتە میسر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share