لە نەخۆشخانەیەکی بەغداد بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس برینداربوون

لەنەخۆشخانەی ئیمامی کازم لە بەغداد، کەسێک تەقەی کرد و بەهۆیەوە کارمەندێکی نەخۆشخانەکە و پۆلیسێک برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کەسێکی نەناسراو لە نەخۆشخانەی ئیمامی کازم لەبەغداد تەقەی لە پۆلیسێک کردووە و برینداربووە.

باس لەوەش دەکات، هەر بەو هۆیەوە کارمەندێکی نەخۆشخانەکەش برینداربووە، کەسی تەقەکەر لەکاتێکدا ویستویەتی خۆشی بکوژێت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆدراوە.

لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر گەرووی هورمزیش بکرێتەوە قورسە ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بگاتەوە ئاستی پێشوو

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، زیاتر لە %90ی هەناردەی نەوتی عێراق دابەزیوە، ئەوەشی ئێستا…
Total
0
Share