فەرماندەیەكی پێشمەرگە ئاماژە بە ژمارەیەك لەو شەهیدانە دەكات كە لە 16ی ئۆكتۆبەردا لە شەڕی بەرگریكردن لە كەركوكدا شەهیدبوون.
لیوا ئەحمەد لەتیف، فەرماندە لە هێزەكانی 70ی پێشمەرگە دەڵێت، یەكێكە لەوانە شەهید هەژار بێستون-ە كە لە سەنگەرەكەی خۆیدا بە هەموو توانایەوە بەرگری كردووە.
دەشڵێت، سەنگەری چۆڵنەكرد، تا ئەوكاتەی تانك بەسەریدا رۆیشت و شەهیدی كرد.
ئاماژە بە دوو شەهیدی دیكەی هەمان رۆژ دەكات، كە باوك و كوڕن و پێكەوە لە سەنگەرێكدا شەهیدبوون.
فەرماندەی پێشمەرگە پرسیاری ئەوەش دەكات، ئێمە خاكفرۆشین، یان ئەوانەی هیچ زیانێكیان نەدا و هەڵاتن؟