نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی غەززەوە هۆشداریدەدات و دەڵێت، ” لە غەززە كارەبا، ئاو و سووتەمەنی نییە”.
نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێگای راگەیەندراوێكەوە هۆشداریی توند لەبارەی دۆخی غەززە دەدات و رایدەگەیەنێت، بەشێوەیەكی مەترسیدار لە غەززە خۆراك كەمدەبێتەوە و جگەلەوەش ئاو، كارەبا و سووتەمەنی نییە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، نەمانی ئاو هەڕەشە و مەترسییە لەسەر ژیانی یەك ملیۆن دانیشتووانی غەززە جگەلە چەندین خێزان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانەوە ئاوارەبوون.