تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات “خراپتر” بەڕێوەیە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی، لە داهاتوودا پەتای دیكە بەرۆكی مرۆڤایەتی دەگرێت، داواش دەكات ئامادەكاریی پێشوەختە بكرێت چونكە ئەوەی دێت “خراپترە”.

نزیكەی ساڵێك بەسەر هاوارەكەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی تێپەڕیوە كە داوای كرد هەموو جیهان ئامادەبن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنای نوێ، بەڵام ئێستا هاوارەكە بۆ خراپترە.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە نوێترین كاردانەوەدا لەبارەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هۆشداری دەدات لەوەی ڕەنگە لە داهاتوودا چەندین پەتای دیكە بەرۆكی مرۆڤایەتی بگرن.

مایك ڕایەن، بەڕێوبەری فریاكەوتن لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی درەنگانێكی شەوی ڕابردوو 28ی كانونی یەكەم بە كاتی هەولێر، ڕایگەیاندووە، “ئەم پەتایە زۆر مەترسیدارە، كاریگەری لەسەر پایەكانی زەوی هەبووە، بەڵام خراپترین نەبوو، هاوشێوەی هۆشداریدانێك بوو بۆ ئێمە كە پێویستە ئامادەساز بین بۆ خراپتر لە داهاتوودا”.

ئەوەش لەكاتێكدایە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، پێشتر ڕایگەیاندبوو، جیهان دوورە لە ئامادەكاریی پێویست بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆس و پەتای دیكەی هاوشێوەی كۆرۆنا.

مایك ڕایەن ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەئێستادا ڕێژەی مردن كەمبووەتەوە بەشێوەیەكی گونجاو، بەڵام كەمتر ئامادەسازین بۆ ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت بێت”.

لە ئێستادا جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهانی خستووەتە بەردەم خولێكی نوێی ئامادەكاری، جەندین وڵاتیش ڕێوشوێنی نوێیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گرتووەتەبەر.

بابەتی پێشتر

تورکیا بۆ ڕێگری لە شەپۆلی کۆچبەران لە باکوری کوردستان دیوار دروست دەکات

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. شەوی ڕابردوو ئاگر لە کەمپی هەرشەم لە هەولێر کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share