بەهای یەک بیتکۆین نزیکدەبێتەوە لە 10 دەفتەر دۆلار

بەهای دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و نزیکە لەوەی جارێکی دیکە بگاتە 100 هەزار دۆلار.

بەهای بیتکۆین لە چەند هەفتەی رابردوودا فشاری دابەزینی لەسەر بوو، ئەوەش دوای بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سەپاندنی باج بەسەر وڵاتاندا، کە بووە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە دراوە دیجیتاڵییەکان بەگشتی.

دراوی بیتکۆین لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، بەهاکەی گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا، کە نزیکەی 109 هەزار دۆلار بوو، بەتایبەتیش ئەو رۆژەی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوو.

دوایین جار کە بیتکۆین لە سەروو 100 هەزار دۆلارەوە بوو، رۆژی 7ی شوباتی ئەمساڵ بوو؛ لەئێستاشدا، هەر بیتکۆینێک بە 96 هەزار و 287 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share