شێركۆ جەودەت: پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت
كەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق 400 هەزار دینارە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێم جێبەجێبكرێت و سندوقی خانەنشینیی دروستبكرێت و بەو دوو هەنگاوە دەتوانرێت كێشەی مووچەی خانەنشینان لە هەرێم چارەسەربكرێت.

د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستا راگەیاند، دەبێت ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەخۆر دەبڕدرێت بەناوی خانەنشینییەوە بكرێتە ئەو سندوقی خانەنشینییەوە و دواتر دەتوانرێت مووچەی خانەنشینان لەو سندوقەوە بدرێت كە لە عێراق ئەو میكانیزمە پەیڕەودەكرێت و سندوقی خانەنشینیی عێراق قەرز بە حكومەت دەدات و وەبەرهێنان لەو پارەیە دەكات كە لە مووچەخۆران دەبڕدرێت و دواتر مووچەی خانەنشینیشی لێدەدرێت.

ئاشكراشیكرد، پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان پەیڕەوبكرێت بەو پێیەی كەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق 400 هەزار دینارە و لە هەرێم كار بە یاسای كۆنی خانەنشینی دەكرێت كە لە عێراق كاری پێناكرێت.

بابەتی پێشتر

پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share