بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە شانازییەوە ناوی سەركردە دێرین و دیارەكانی یەكێتی دەهێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و هەڤاڵان عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی و دلێر سەید مەجید و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە شاری هەولێر سەردانی هەڤاڵ عەدنان موفتی، سەركردەی دیار و تێكۆشەری یەكێتی و كوردستانی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی هەڤاڵ عەدنان موفتی، لە مێژووی رزگاریخوازی كورد بە تایبەت شۆڕشی نوێدا بەرز نرخاند كە رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە قۆناغە جیاوازەكاندا.

وتیشی، بە شانازییەوە ناوی سەركردە دێرین و دیارەكانی یەكێتی دەهێنین و مێژووی پڕ لە سەروەرییان بۆ هەمیشە بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە و ئێمە پاڵپشت بە ئەزموون و لێهاتوویی ئەوان درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین لەپێناو خزمەتكردنی كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدا.

بابەتی پێشتر

لیستی مووچەی مانگی 8 ئامادەدەكرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكەمجار نهێنییەك ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share